تەوەری/ كولتوور و ئەدەب ئامادەكردنی تەوەر : غەمگین بۆڵی ئایا پێویستە بیركردنەوەكان لە كولتوورێكی دەوڵەمەند، بیركردنەوەیەكی زانستیانە بن، تا لەسەر بنەمای ئەو بیركردنەوە زانستییە، بتوانرێت دەستببرێت بۆ كولتوورە باوەكان و گۆڕانكاریی تیابكرێت؟. ئەی ئەگەر بیركردنەوەكان، هەر بیركردنەوەیەكی دینیی و ئەفسانەیی بێت، ئایا سەرچاوەكانی كولتوورێكی سواو و پوكاوە و رزیویی هەزاران ساڵەی لەمەوبەربێت، ئاخۆ دەبێت گۆڕانكارییەكان چۆنچۆنی بێت؟ئایا ئەدەب بە شێوەیەكی گشتگیر چ پێوەندییەكی بە كولتوورەوە هەیە؟ ئایا رۆڵی كولتوور بەسەر ئەدەبیاتەوە چییە؟ بەریەككەوتنی كولتوورە جیاوازەكان، تاچەند كۆمەكی ئەدەبیات دەكات؟ ئایا كامە كولتوور كۆمەكی ئەدەبیاتی ئێمەی كردووە؟ ئێمەی میللەتی كورد لەسەردەمێكدا كە سەرەتای دانانی دەوڵەتی نەتەوەی كورد بوو، واتە لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەم، ئایا ئەو كات ئەدیبانی كورد، بە بەراورد لەگەڵ سیاسەتمەداران كامەیان رۆڵی كاراتریان هەبووە بۆ پاراستنی كولتووری كوردی؟ لێرەشەوە ئەوەش دەپرسین ئایا كولتووری ئێمە ئێستایش لە ژێر مەترسییە، یاخود لە مەترسی دەرچووە؟ ئایا چ كاتێك مەترسی بۆ سەر كولتوور و كەسایەتی كورد دەست پێ دەكات؟ یاخود كەی دەتوانین بڕیار لەسەر ئەوە بدەین، كە ئەم كولتوورە لەژێر مەترسیدایەو مەترسییەكانیشی ئەمانەن؟ ئایا پێت وانییە، دەوڵەتی نەتەوەی كوردی هەمیشە دەكوشرێت بە ئایدیۆلۆژی ناسیۆنالیزمی شۆڤێنی، ئەمە لە لایەن فارس و توركەكان، لە ناو عەرەبەكانیش بە بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی؟ ئایا بۆ ئەوەی كولتوورمان بەهێزتر بێت، چی بكەین باشە؟ ئەی ئەگەر میللەتێك كولتوور و ئەدەبیاتی لە ژێر گوشاری سیاسەتێكی خێڵ دابێت، ئەدیبەكان چی بكەن و هەڵوێستییان چی دەبێت؟ ئه‌مجه‌د شاکه‌لی: ئه‌ده‌ب به‌شێکه له كولتوور پێش هه‌ر شتێک، من بۆ خۆم وشه‌ی «که‌لتوور» یا «کو‌لتوور Kultur/Cultur» یا «که‌ڵچه‌رCulture « یا هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و وشانه‌م، که‌زۆرێک له‌نووسه‌رانی کورد به‌کاریان ده‌به‌ن، به‌لاوه نهپهسهندهو نه‌خۆشه‌و نهجوانه. ئه‌و وشانه، له‌بنه‌ڕه‌تدا دهگهڕێنهوهسهر وشه‌ی «کولتوورا Cultura « و «کولتووس Cultus «ی زمانی لاتینی، که‌زمانی نووسین و خوێندن و زانستی ڕۆمانییه‌کان بووه‌و ئێستا زمانێکی مردووه، ڕێک وه‌ک زمانی پههلهڤی ئێرانی. کورد تا ئێستا نهیتوانیوهلهسهر یه‌ک وشه یا دهستهواژهبۆ فه‌رهه‌نگ، پێک بێت. هه‌ریه‌که‌و به‌ئاره‌زووی خۆی و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌کوێ ده‌ژی، ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به‌کار ده‌بات، ئیدی:که‌ڵچه‌ر، که‌لتوور، کو‌لتوور، ڕۆشنبیریی(ده‌گوترێ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی)،ڕهوشهنبیریی، ڕووناکبیریی، چاند(به‌کرمانجیی سه‌روو)، هه‌موو ئهوانهبهکار ده‌برێن. کورد، که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئێرانییه‌و زمانه‌که‌شی یهکێکهلهزمانهئێرانییهکان، حهقوایهوشهی «فه‌رهه‌نگ» به‌کار ببات و ببڕێته‌وه، چونکه‌ئه‌و وشهیهلهبنهمادا، وشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی زمانانی ئێرانییه. فه‌رهه‌نگ، به‌واتا فراوانه‌که‌ی ته‌واوی لایهنهگیانهکی، هۆشه‌کی، هه‌سته‌کی و شێوه‌ی ژیانی جڤاکیی، هه‌موو جڤاکێک ده‌گرێته‌وه. ئه‌ده‌ب (شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، ڕه‌خنه، فۆلکلۆر)، هونه‌ر(ستران، سه‌ما، نیگارکێشان، وێنه‌گرتن، په‌یکه‌رتاشی، سینه‌ما، شانۆیی، موسیقا)، میدیا (ڕۆژنامه‌نووسیی، ڕادیۆ، ته‌له‌ڤزیۆن)، ئایین، فیلۆسۆفیی، ئه‌فسانه، نه‌ریت، ڕه‌وشت، په‌روه‌رده، بارهێنان، چاندن و کشتوکاڵ، کاری ده‌ستیی، پۆشاک، خۆراک، خانوو و هونه‌ری بیناسازی و...هه‌موو ئهمانهبهشێکن له‌فه‌رهه‌نگ. مرۆڤ، که‌باس له‌فه‌رهه‌نگ ده‌کات، فره‌جاران ده‌سته‌واژه‌ی: فه‌رهه‌نگی خۆراک، فه‌رهه‌نگی پۆشاک، فه‌رهه‌نگی خواردنه‌وه، فه‌رهه‌نگی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی کشتوکاڵ، فه‌رهه‌نگی کارگێڕی، فه‌رهه‌نگی گه‌شتکردن، فه‌رهه‌نگی ده‌یان شتی دیکهبهکار ده‌بات، چونکه‌هه‌ر بوارێکی ژیان، فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌ده‌ب، به‌شێکی گرنگهلهفهرههنگ و یهکێکهلهبنگهو کۆڵهکهههرهقاییم و پته‌و و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی فه‌رهه‌نگ. به‌بڕوای من، فهرههنگهجیاوازهکان، هه‌رگیز دژ به‌یه‌کدی نین و پێکدانادهن، بهڵکهپێکدهگهن و تێکه‌ڵ ده‌بن و له‌نێو یه‌کدیدا ده‌توێنه‌وه‌و ده‌بن به‌یه‌ک. ئه‌گه‌ر وا دانێین هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گه‌لێک، کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکێک، خاوه‌نی یه‌ک فه‌رهه‌نگ بن، ئه‌وا ناتوانرێ ئهوهبسهلمێنرێ، که‌ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ههیانهسهدلهسهد هی خۆیانه‌و هه‌رگیز له‌ته‌ک چ فه‌رهه‌نگی دیکه‌دا تێکه‌ڵ نه‌بووه یا کاریگه‌ریی چ فه‌رهه‌نگێکی دیکه‌ی بهسهرهوهنهبووهو نییه. له‌م جیهانه‌دا فه‌رهه‌نگی سه‌دله‌سه‌د نییه‌و فه‌رهه‌نگیش چه‌سپاو و نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵکه ههمیشهلهگۆڕان و نوێبوونه‌وه‌و له‌نێوچووندایه. بێگومان، تێکه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگیی و کارلێکیان له‌یه‌کدی، ده‌بێته‌هۆی به‌هێزکردنی نه‌ک هه‌ر ئه‌ده‌ب، بهڵکهههموو به‌شه‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگ، به‌مه‌رجێک، ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست و وه‌ک هزرێکی داگیرکارانه، کۆڵۆنیالیستانهو ئیمپریالیستانه، فه‌رهه‌نگێکی زاڵ و باو، به‌تۆبزی، نه‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گه‌ل، نه‌ته‌وه، وڵات یا کۆمهڵهخهڵکێکدا، که‌خۆیان له‌نێو یه‌ک فه‌رهه‌نگدا ده‌بیننه‌وه، به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌و له‌نێوبردنی فه‌رهه‌نگه‌که‌یان. ئه‌ده‌ب، وه‌ک پاژێکی سه‌ره‌کی و گرنگی فه‌رهه‌نگ، هه‌میشه، وزه‌و هێز دهداتهفهرههنگ. فهرههنگهبههێزهکان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونهرهبههێزهکانیانهوهدهناسرێنهوه. کورد، وه‌ک نه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی مێژوو، هه‌رگیز خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی تۆکمه‌و به‌هێز و کاریگه‌ر، کهتوانیبێتی کار بکاته‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی دیکه‌ی خه‌ڵکی دیکه، نه‌بووه. کورد، هه‌رگیز خاوه‌نی شارستانییه‌کی مه‌زن و له‌به‌رچاو نه‌بووه‌و نه‌له‌ڕووی هزر و نه‌له‌ڕووی ئه‌ده‌ب و نهلههونهریشدا، هه‌رگیز شتێکی به‌هێز و کاریگه‌ری به‌مرۆڤایه‌تی، نهبهخشیوهو پێشکه‌ش نه‌کردووه. خودانی فه‌رهه‌نگی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند، ههمیشهخهڵکانێکن له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستاون و زه‌وینه‌یه‌کی هزریی تۆکمه‌و پته‌و و بڕوابه‌خۆبوونێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه‌و فه‌رهه‌نگی دیکه له‌هیچ هه‌لومه‌رجێکدا ناتوانێت، فه‌رهه‌نگه‌که‌یان بسڕێته‌وه‌و له‌نێو ببات. کورد، له‌و خهڵکهخاوهن فهرههنگهبههێز و دهوڵهمهندانهنییه. نه‌یارانی کورد، ئه‌گه‌ر به‌درێژایی مێژووش هه‌وڵی له‌نێوبردنی فه‌رهه‌نگی کوردیان دابێت، ئه‌وا له‌به‌ر بێهێزیی و لاوازیی و کرچوکاڵیی فه‌رهه‌نگی کورد، توانیویانه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر دانێن و بیشێوێنن و به‌شێکی لێ له‌نێو ببه‌ن، لێ بهوهیشهوهئهوان نهیانتوانیوهبهتهواوی ئه‌و فهرههنگهلهنێو به‌رن. ئه‌وان(نه‌یارانی کورد)تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوون له‌وه‌ی، کورد به‌فه‌رهه‌نگ و به‌سیاسه‌ت و به‌ئابووری و به‌مێشک و بیرکردنه‌وه‌و ڕهوتارهوه، که‌وی بکه‌ن و بیخهنهنێو بازنه‌ی جیهانبینی خۆیانه‌وه و بهخۆیانهوهی گرێده‌ن، نه‌ک وه‌ک پاشکۆیه‌کی ئاگا و زیته‌ڵه‌و وریا، بهڵکهوهک پاشکۆیه‌کی لاساییکه‌ره‌وه. تۆ له‌وه‌گه‌ڕێ لهمرهو له‌وره، کوردگه‌لێکی یاخی و بهلهسهلهو ڕێسایهدهبینیتهوه، که‌ملکه‌چی ئه‌و سهڕشۆڕپێکردنهی نه‌یارانی کورد نین، لێ ئهوانهههموو کورد نین. سه‌رانی سیاسه‌تی جڤاکی کورد و ده‌سه‌ڵاتداری کورد، ئه‌وانه‌ی هه‌وساریان به‌ده‌سته‌و بڕیارده‌رن، کورد و وڵاتی کورد و فه‌رهه‌نگی کورد و هه‌موو شتێکی کورد، وه‌ک کاکڵهگوێزێکی پاککراو، ده‌خه‌نه‌پێش نه‌یارانی کورد. ئه‌مڕۆ، کورد به‌ده‌ستی خۆی، نه‌ک به‌ده‌ستی بیانی، فه‌رهه‌نگی خۆی له‌نێو ده‌بات. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باشووری کوردستان ڕووده‌دات، به‌شێکی که‌می لێ ده‌رچێت، سڕینه‌وه‌و تاساندن و کوشتنی فه‌رهه‌نگه. فه‌رهه‌نگی کورد به‌گشتی و زمانی کوردی، که‌بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌ده‌به‌که‌یه‌تی، کهکۆڵهکهگهورهکهی فه‌رهه‌نگه، ئه‌مڕۆ له‌کوردستان «زۆرگێ» ده‌کرێ(واته: به‌تۆبزی دهیگێن). کابرایه‌کی فرانسه‌یی، سوێدی یا عه‌ره‌بێک، ئه‌مڕۆ بیه‌وێ زمانی کوردی فێر بێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر و سلێمانی بچێتهکۆرس و خولی زمان، ئه‌م کوردییه‌ی تۆ و من پێی ده‌نووسین و ده‌خوێنینه‌وه، که‌سه‌دان ساڵهبووهبهزمانی نووسین و بارهێنان و خوێندنه‌وه‌و میدیا، فێر ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێتهدهۆک و زاخۆ، ئهوهکرمانجی سه‌روو فێر ده‌کرێ و خۆ ئه‌گه‌ر کوردانی باکوور خاوه‌نی ئه‌و کۆرسهبن، ئه‌وا کوردی به‌تیپی لاتینی فێر ده‌کرێ و خودا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بیانییهسیابهختهلهههورامان یا ئیلام یا سیوه‌ره‌ک یا یهرهڤان، فێرهکوردی بکرێت، ئه‌وان چی فێر ده‌که‌ن. ئه‌مه‌نه‌ک هه‌ر بهزۆرگایینی زمانی کوردییه، بهڵکهلهسێدارهدان و سووتاندن و له‌نێوبردنی زمانی کوردییه‌و به‌وه‌ش سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردییه. ده‌سه‌ڵاتی کورد، ئه‌مڕۆ پاره‌و سه‌رمایه،چاوی سوور کردووه‌و لهپارهزیاتر هیچی دیکهنابینێت. ده‌سه‌ڵاتی کورد، نۆره‌ی سه‌رمایه‌دارێکی بێوێژدان و بازرگانێکی چاوچنۆک و بێهه‌ست ده‌بینێت و بازرگانی ده‌کات. بازرگانییش کار ده‌کاته‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ. تۆ که‌هه‌رچی شتت هه‌یه، له‌فیلمی دۆبلاژکراو و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی و خۆراک و سه‌وزه‌و میوه‌و ناوماڵهو ته‌نانه‌ت ئاوی خواردهنهوهش، له‌تورکیا، ئێران و عێراق و سووریا و ئه‌مه‌ریکاوه، بۆ بێت، نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بیت، که‌تۆ سه‌ربه‌خۆیت و خاوه‌نی خۆتی. له‌گه‌ڵ کاڵا و هه‌موو ورد و درشتێکی تورک‌دا، شێوه‌ژیانی تورکی و ڕه‌وتار و کرداری تورکی و ته‌نانه‌ت جیهانبینی و بیرکردنه‌وه‌ی تورکییش دێنهماڵ و وڵاتهکاولبووهکهتهوه. کێ لهمهتێناگات! هیچ خاوهنئاوهزێکی ئه‌م جیهانهناچێت وڵاته‌که‌ی خۆی بکاتهبازاڕ و تاقیگه‌و شوێنی حهوانهوهبۆ نه‌یاری گه‌ل و وڵاته‌که‌ی، وه‌ها کارێک ته‌نیا به‌ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسه‌تکار و بازرگانی کورد ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ هاوردنی گچکه‌ترین شت لهتورکیاوهبۆ کوردستان، فه‌رهه‌نگی تورکیشی له‌گه‌ڵدا وه‌ژوور ده‌که‌وێت و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی تۆ وه‌بن فه‌رهه‌نگه‌که‌ی ئهوهوهدهبێت، چونکه‌ئه‌و زاڵه‌و ئه‌و به‌هێزتره‌و ئه‌و بهنهخشهوهکارت له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ده‌زانێت چ ده‌کات و مهبهستیشێتی فه‌رهه‌نگی تۆ کوێرکاته‌وه. فه‌رهه‌نگی ته‌نبه‌ڵ و لاوازی تۆیش، هه‌رگیز به‌ری ئه‌و زلهفهرههنگانهی پێ ناگیرێت. که‌تۆ هه‌موو شتێکی خۆتت سڕییه‌وه‌و هه‌موو پۆخڵهفهرههنگ و زڕهفهرههنگ و زۆڵهکهفهرههنگێکی دیکه‌ت له‌خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ت و نه‌ته‌وه‌که‌ت کردهفهرههنگێکی بڵند و پیرۆز، ئه‌وده‌می ئیدی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی تۆ، چ بایه‌خێکی نامێنێت و کاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. نه‌بوونی سیاسه‌تێکی فه‌رهه‌نگیی گشتگر، که‌بتوانێت نه‌خشه‌بۆ داهاتوو دا‌نێت، دهکاتهههڵواسینی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی خۆت. پاراستنی فه‌رهه‌نگی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک لهتوانهوهو له‌نێوچوون ده‌که‌وێته‌سه‌ر ده‌مڕاست و ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکه، به‌پله‌ی یه‌که‌م، چونکه‌ئه‌وان بڕیارده‌رن و ئه‌وانن، که‌ده‌بێ سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی گه‌ل و وڵات دیاری بکه‌ن و به‌پله‌ی دووه‌میش ده‌که‌وێته‌سه‌ر سه‌رته‌ڵ و ده‌سته‌بژێری ڕووناکبیرانی ئه‌و گه‌ل و نهتهوهیهخۆیان، که‌ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌بێت و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه‌و چاکسازانهبن. ئه‌وه‌ی، که‌خه‌ڵکی کورد، خێزانی کورد، ئه‌مڕۆ، به‌دیار تهلهڤزیۆنهکانیانهوهدانیشن و چاو له‌دراما و فیلمی تورکی دۆبڵاژکراو بۆ زمانی عه‌ره‌بی بکه‌ن، کهسهرلهبهریان دژه‌کوردن و فه‌رهه‌نگی کورد، وه‌ک فه‌رهه‌نگێکی دڕنده‌و یه‌کجار دواکه‌وتوو و بێفه‌ڕ یا هه‌ر کورد وه‌ک بێفهرههنگ پێشان ده‌ده‌ن، وه‌ک دراماگهلی: «زه‌وییه خاوێنه‌کان» و «دۆڵی گورگان» و...ئه‌وه‌بۆ خۆی سڕینه‌وه‌ی مێشکی خه‌ڵکی کورده‌و سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌و مهترسییهبۆ سه‌ر نه‌ک ته‌نێ فه‌رهه‌نگ، بهڵکهبیرکردنهوهو هه‌موو شتێکی مرۆڤی کورد. ئێستا تۆ ته‌ماشای هه‌ندێک درامای کوردی، به‌رهه‌می کورد خۆی بکه، کهلهتهلهڤزیۆنهکانی کوردستانهوهپهخش ده‌کرین، ده‌بینی «نێرگه‌له« و «نێرگه‌له‌کێش» و «نێرگه‌له‌کێشان»ی تێدایه، ئه‌و بۆ خۆی له‌دراما میسرییهکانهوهیا عهرهبییهکانهوهوهرگیراوه، به‌وه‌ش فه‌رهه‌نگی»نێرگه‌له« بهرهبهرهدهبێتهبهشێک لهفهرههنگیی کورد. ڕێکلامکردن بۆ کاڵای تورکی، ڕێکلامکردنهبۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کورد و مهترسییهبۆ ئێستا و داهاتووی فه‌رهه‌نگی کورد و مرۆڤی کورد. ته‌له‌ڤزیۆن، وه‌ک زانای جڤاکناسی فرانسی»پیێر بۆردیۆ» ده‌ڵێ:»هێنده‌ی ئامێرێکی به‌هێزی زاڵبوونه، هێندههی گه‌یاندن و پێکه‌وه‌گرێدان نییه«. ته‌له‌ڤزیۆن، له‌کوردستان، به‌پێزانین و نه‌خشه‌ی دهسهڵاتهسیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌موو خاشاک و زبڵهفهرههنگێکی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپایی و تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی، فڕێداتهنێو ماڵ و مێشکی مرۆڤی کورده‌وه‌و لێیان بکاتهجوانی و تازه‌گه‌ری و ژیانی نوێ و هاوچه‌رخ، ئیدی چۆن ئه‌و تۆزهفهرههنگهیشی هه‌یانه، ده‌مێنێ و به‌رگه‌ی ئه‌و هێرش و پهلامارهنابهرانبهرهدهگرێ! سیاسه‌تکاران و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ند و پاره‌وپووڵ و بازرگانی و قازانج، ئه‌و باسه‌یان له‌کن گرنگ نییه، لێ ده‌بوو فه‌رهه‌نگییانی کورد، له‌وه‌و له‌سه‌دان شتی دیکه‌ی وه‌ک ئهوهوهدهنگ هاتبان. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم،، بۆ چاودێری فه‌رهه‌نگ و هزر، پاسه‌وان و پۆلیس دابنرێن، چونکهئهوهدهزانم، پاسه‌وانیی و چاودێریکردنی هزر، کوشتنێتی. داخراویی فه‌رهه‌نگ، نیشانه‌ی لاوازییه‌تی. فه‌رهه‌نگی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو، له‌ڕێگه‌ی کارێکی ڕه‌خنه‌یی کاراوه، که‌هه‌موو چه‌سپاو و چهقبهستوییهک ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو چوارچێوه‌و نموونه‌یه‌ک تێکده‌شکێنێت و به‌هه‌مان هێزیش به‌ها و پێوه‌ره‌کان نوێ ده‌کاته‌وه‌و لهچهمکهکاریگهر و تیژه‌کان و هزرهزیندووهکان، شتی نوێ دێنێته‌گۆڕێ و چێ ده‌کات و توانستی بڵاوبوونه‌وه‌و به‌رینبوونه‌وه‌ی هه‌یه، لێ مرۆڤ له‌حاڵه‌تی فه‌رهه‌نگی کورددا، گهرهکهجیاوازی له‌نێوان فه‌رهه‌نگی باش و خراپی ده‌وروبه‌ر و ئه‌ملا و ئه‌ولادا بکات و ده‌بێ له‌وه‌تێبگات، که‌ئه‌م فهرههنگهتێکدهر و لاده‌ر و ڕووخێنه‌ر و ماڵوێرانکهرهو ئه‌وی دی، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی لێ ناکرێت. ڕووناکبیر و ئه‌دیب و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و فه‌رهه‌نگییان، خه‌ڵکانی چاوکراوه‌و شاره‌زا و زانای نێو جڤاک و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و وڵات و خه‌ڵکه‌کانی خۆیانن و له‌هه‌موو جڤاکه‌کانی جیهانیشدا ئه‌وانن پێشه‌نگی گۆڕان و ده‌ستنیشانکاری ده‌رده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌گر و شڵهقێنهر و بزوێنه‌ری چهقبهستوویین. ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان به‌شێک بن له‌سیاسه‌تی خێڵ و کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ و نه‌ریتی خێڵ، ئه‌وا تۆ نا‌توانیت چاوه‌ڕوانی هیچ هه‌نگاوێکیان لێ بکه‌یت. ئه‌و خهڵکهپێشهنگانهبێجگهلهوهی، که‌خۆیان گهرهکهلهتهواوی ئه‌و گوشار و نهریتهڕزیوانهیاخی بن، گهرهکهخهڵکیش فێری یاخیبوون بکه‌ن. یاخیبوون له‌به‌سته‌ڵه‌کی هزریی. جڤاکی خێڵ، فه‌رهه‌نگی خێڵ و سیاسه‌تی خێڵ و بیری خێڵ، وه‌به‌رهه‌م دێنێ و جڤاکی پیشه‌سازی و نوێیش، فه‌رهه‌نگی نوێ، سیاسه‌تی نوێ و بیری نوێ وه‌به‌رهه‌م دێنێ. جۆیس، کافکا، کامۆ و سارتەر، به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی پیشه‌سازین، که‌مرۆڤ تێیدا هه‌ستی نامۆیی و ته‌نیایی دایده‌گرێت و سه‌دان کێشه‌ی ڕه‌وانی و گیانه‌کی، مێشکی کۆن ده‌که‌ن. نامۆیی و ته‌نیایی و کێشه‌ی ڕه‌وانی و گیانه‌کی، لهجڤاکێکی خێڵه‌کیدا، وه‌ک جڤاکی کوردستان، تا پێش چه‌ند ساڵێک و له‌هه‌ندێ ده‌ڤه‌ری کوردستان تا ئێستاش، هێشتا جێی باس و گرنگیپێدان نین و په‌رۆشی ڕۆژانه‌و ساکار و هاسانتری، وه‌ک: خه‌می نان و گوشاری ئایین و نه‌ریت و ده‌سه‌ڵات و ده‌رده‌سه‌ریی سیاسه‌ت و نه‌بوونه‌و تامه‌زرۆی سێکس، شوێنی ئهوانهدهگرنهوه. مرۆڤ، به‌رهه‌می جڤاک و فه‌رهه‌نگی جڤاکهکهیهتی و ژینگه‌ی جڤاکییهکهی، تایبهتمهندییهفهرههنگییهکانی دیاری ده‌که‌ن، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رهه‌نگی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکێکی دیکه‌ی ده‌که‌وێته‌سه‌ر و لێیهوهوهردهگرێت. فه‌رهه‌نگ بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ته‌شه‌نه‌ده‌کات. فه‌رهه‌نگ وابه‌سته‌ی سه‌رخان و ژێرخانی جڤاکه.گۆڕینی فه‌رهه‌نگی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکێک، گرێدراوی گۆڕینهئابووری و سیاسی و هزری و جڤاکی و په‌روه‌رده‌یی و چاندن و پیشه‌سازی و ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ، توانستی بینینی ههڵهزهق و له‌به‌رچاوه‌کانی جڤاکه‌که‌ی خۆیان نه‌بێت و لێبڕاوانهنهتوانن ده‌ستبه‌رداری چه‌شه و خوان و مفته‌خۆریی و له‌وه‌ڕان بن، هه‌رگیز فه‌رهه‌نگ، له‌کۆت و هزری خێڵ، ڕزگاری نابێت. گۆڕینی کۆمه‌ڵگه، گۆڕینێکی ڕایکاڵانهو له‌ڕه‌گه‌وه، ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی فه‌رهه‌نگ، ده‌نا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌گۆڕ و سه‌رخان و ژێرخانی نه‌گۆڕ و پاراستن و داکۆکی له‌نه‌ریت و بیری کاتبه‌سه‌رچوو، هه‌رگیز گۆڕینی فه‌رهه‌نگیی ساز ناکات و فه‌رهه‌نگیش له‌بازنه‌ی خێڵ هه‌رگیز نایه‌ته‌ده‌ر. فه‌رهه‌نگ، که‌بۆ خۆی، بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب «عه‌لی حه‌رب» گوته‌نی:»پێکهێنانی جیهان و دروستکردنی ژیانه»، جیهانیش، ته‌نێ ڕووناکبیرهلێبڕاوهکان، دروستی ناکه‌ن، بهڵکهههموو هێزهکاراکانی دروستی ده‌که‌ن، به‌ڵام گیانی یاخیبوون و ڕه‌خنه‌گرتن و کراوه‌یی و تێکشکاندنی به‌سته‌ڵه‌که‌کان، وزه‌و خێراییه‌ک دهدهنهڕێڕۆی وه‌لانانی ئاوه‌ز و هزری خێڵ و له‌ئه‌نجامیشدا سیاسه‌تی خێڵ.
Posted on: Tue, 27 Aug 2013 17:16:42 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015