دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا له مزگه‌وتیكی ئه‌و هه‌ولێره له دوای نوێژی عیشا نویژی تهراویحم كرد.جه‌نابی مامۆستا كه پێش نویژ و وتاربێژی ئه‌و مزگه‌وته‌یه.به‌ر له ده‌ست پێكردنی نوێژی ته‌راویح ده‌ستی كرد به وتارێك تیایدا زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ر سوپای میسر كه ئیخوانه‌كانیان له‌سه‌ر كار لادا (له به‌ر ئه‌وه‌ی ویستیان میسر بگێڕنه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و ژیاندنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت) چه‌ندین دوعای جۆراوجۆری لێ‌كردن كه خوا له‌ناویان ببات،وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابی مامۆستا تا ئیستا ئه‌و ولاته‌كه‌ی پاراستبێت،به‌لام سوپا داگیری كردوه.له هه‌مووی سه‌یرتر زۆر به توندی هیرشی كرده سه‌ر شێخی ئه‌زهه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو كه‌سێكی میانڕه‌و و موسڵمانیكی ڕاسته‌قینه داوای هێور كردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ی كردوه،كه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جه‌نابی مامۆستا موقاڕه‌نه بكرێت له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر چایچیاتیشی به‌ر نه‌كه‌وێت له‌به‌ر ده‌ركی جه‌نابی شێخی ئه‌زهه‌ر.هه‌موو كه‌س ده‌زانێت به لادانی ئیخوانه‌كانی میسر ئیخوانه‌كانی ئیره‌ش ته‌نگاو بوونه و زۆریان هێشاوه.به‌لام مامۆستا زۆر زیاتر ئه‌زیه‌تی بینیوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.من له مامۆستا ده‌پرسم،ئه‌ری مامۆستا كاتی كیمیا باران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه(كه جه‌نابت خه‌ڵكی ئه‌وێیت) جه‌نابت به‌و شیوه‌یه هێرشت كرده سه‌ر به‌عس ؟پرسیاری دووه‌میش له هه‌مان ئه‌و كاته ئیخوانه‌كانی میسر و ئه‌وانی تریش له كوی بوون و بۆ مته‌قیان له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه؟خۆ ئێمه‌ی كورد (مرتد)نه‌بوین و كوشتنمان حه‌ڵال بوبێت.یانیش جه‌نابت به زوڕنا ژه‌نی ئیخوان ته‌عین بوویت؟؟؟؟؟؟؟؟
Posted on: Mon, 29 Jul 2013 07:24:15 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015