کێ نمره‌ی پێده‌به‌خشرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه؟؟؟ 1. هه‌ر خوێندکارێک یه‌ک ساڵه بێت 7 وانه‌ی هه‌بێت هه‌موو وانه‌کان به خولی یه‌که‌م ده‌رچوبێت 21 نمره ئه‌خرێته سه‌ر کۆنمره‌که‌ی. 2. هه‌ر خوێندکارێک یه‌ک ساڵه بێت ژماره‌ی وانه‌کانی 7 وانه بێت به خولی دووه‌م ده‌ر بچێت ئیتر گرنگ نیه چه‌ند وانه‌ی له خولی دووه‌مه 7 نمره‌ی ئه‌خرێته سه‌ر کۆنمره‌که‌ی. 3. هه‌ر خوێندکارێک یه‌ک ساڵه بێت ژماره‌ی وانه‌کانی 6 وانه بێت له وانه‌یه‌ک به‌خشرابێت به پێی ڕێنمای وه‌زاره‌ت هه‌موو وانه‌کان به خولی یه‌که‌م ئه‌نجام بدات 14 نمره‌ی ده‌درێتێ 4. هه‌ر خوێندکارێک یه‌ک ساڵه بێت ژماره‌ی وانه‌کانی 5 وانه بێت له دوو وانه به‌خشرابێت به پێی ڕێنمای وه‌زاره‌ت هه‌موو وانه‌کان به خولی یه‌که‌م ئه‌نجام بدات 7 نمره ئه‌خرێته سه‌ر کۆنمره‌که‌ی. 5. خوێندکاری دوو ساڵه هیچ نمره‌یه‌ک وه‌رناگرێت تکایه لایک و شه‌یر بکه هاوڕێکه‌شت بێبه‌ش مه‌که له زانیاریه‌کانمان
Posted on: Wed, 17 Jul 2013 00:49:44 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015