بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان ( 260 ) به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه. ( 261 ) نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه. ( 262 ) ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات. ( 263 ) قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان). ( 264 ) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات. ( 260 ) And [mention] when Abraham said, "My Lord, show me how You give life to the dead." [Allah] said, "Have you not believed?" He said, "Yes, but [I ask] only that my heart may be satisfied." [Allah] said, "Take four birds and commit them to yourself. Then [after slaughtering them] put on each hill a portion of them; then call them - they will come [flying] to you in haste. And know that Allah is Exalted in Might and Wise." ( 261 ) The example of those who spend their wealth in the way of Allah is like a seed [of grain] which grows seven spikes; in each spike is a hundred grains. And Allah multiplies [His reward] for whom He wills. And Allah is all-Encompassing and Knowing. ( 262 ) Those who spend their wealth in the way of Allah and then do not follow up what they have spent with reminders [of it] or [other] injury will have their reward with their Lord, and there will be no fear concerning them, nor will they grieve. ( 263 ) Kind speech and forgiveness are better than charity followed by injury. And Allah is Free of need and Forbearing. ( 264 ) O you who have believed, do not invalidate your charities with reminders or injury as does one who spends his wealth [only] to be seen by the people and does not believe in Allah and the Last Day. His example is like that of a [large] smooth stone upon which is dust and is hit by a downpour that leaves it bare. They are unable [to keep] anything of what they have earned. And Allah does not guide the disbelieving people.
Posted on: Tue, 16 Jul 2013 10:12:01 +0000
Trending Topics
Recently Viewed Topics
© 2015