لەدوای (11ی سێبتمبەرەوە/ئەیلولی 2001) - TopicsExpress



          

لەدوای (11ی سێبتمبەرەوە/ئەیلولی 2001) لەنیۆرك، كاتێ‌ بەلێشاو هێرش دەكرایە سەر موسڵمانان و ئیسلام، دوای دوو هەفتە لەو ڕوداوە شێرە ژنی بەهەڵوێستی مێژونوس خاتوو كارلتۆن فیورینا Carleton Fiorina سەرۆكی جێبەجێكار لە ڕێكخراوی هیولیت باكارد Hewlett- Packard وەكو بەرگریەك لەو هێرشانە لە كۆبونەوەیەكی بەڕێوەبەرانی بەشەكانی ڕێكخراو بۆ جیهانی ڕاگەیاند و وتی: (گەورەترین شارستانیەت لەجیهاندا دروست بوبێت و خاوەنی گەورەترین دەوڵەت بێت لە جیهاندا، كە لە زەریاوە بۆ زەریا و لەهەرێمی ئاووهەوای باكورەوە بۆ هەرێمی ئاووهەوای بیابانی هێڵی یەكسانی درێژبۆتەوە، بەسەدان ملیۆن بیروباوەر و ڕەگەزی جۆراو جۆری لەخۆی گرتووە، یەك زمانی ڕەسمی هەبووە و بۆتە پردێك بۆ بەستنەوەی هەموو وڵاتەكان بەیەكتریەوە. سوپایان لەچەندین نەتەوە و میللەتی جۆراو جۆر پێك هێناوە و بەهۆی باشی سوپاكەیانەوە هێمنی و ئاسایشی باڵی بەسەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتیاندا كێشاوە كە هاووێنەی نەبووە پێشتر. بازرگانێتی ئەم شارستانیەتە لەئەمریكای لاتینەوە بۆ چین درێژبۆتەوە، لەگەڵ تەواوی ناوچەكانی دی نێوانیان. هەروەها ئەوەی ئەم شارستانیەتەی جوانتر كردووە و ڕازاندویەتیەوە گرنگیدانیان بوە بەلایەنی تەلارسازی و بیناسازی. زانایانی ئەم شارستانیەتە جەبر و لۆگاریتمیان دانا لەسەر بنەما ژمێریارییەكان و كۆدی ژمارەیان دۆزیەوە، هەروەها پشكنینی جەستەی مرۆڤیان كرد و لەلایەن پزیشكەكانیانەوە چەندین چارەسەری نوێ دۆزرانەوە. لەبواری گەردونیشدا چەندین ناویان لەئەستێرەكان ناو، ڕێگا گەردونیەكانیان كەشف كرد و چەندین گەشتیان بەجیهاندا كرد بەهۆی شارەزاییان لەبواری گەردوندا. هەروەها كتێبەكەیان كە بەهەزارەها چیرۆكی ئازایی و ساحیری و فێڵ و جوامێری لەخۆگرتووە، فرە جۆری شیعرەكانیان و بەیتە غەزەلی و خۆشەویستیەكانیان، كە ئەو كات ئێمە ئەترساین بیر لەو شتانە بكەینەوە. ئەم ئوممەتە بەم بیرەوە گەشەی كردو پارێزگاری لەمانەوەی كرد، بەڵام دواتر پاش ئەوەی زانستەكەیان بۆ وڵاتانی دی گواستراوەو یەكێ لەوانەش سودی لێوەرگرت خۆرئاوا بوو، خۆشیان دەستیان تەنها بەلایەنی ڕەوشت و هەڵسوكەوتەوە گرت و بەمەش رۆڵەكەیان لەناو بیری مرۆڤەكاندا سرایەوە، ئەو شارستانیەتەش شارستانیەتی جیهانی ئیسلامیە كەلە ساڵی (800- 1600)ز دەگرێتەوە، شارەكانی وەك (بەغداد، دیمەشق، قاهیرە، ئیستەنبوڵ) مەڵبەند و لانكەی گەشەی ئەم شارستانیەتە بون، لەناو ئەمەشدا چەندین فرمانڕەوای بەهێز و زانستخوازی تێدابوو لەوێنەی (سلێمانی قانونی). لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆر نەزانین بەگەورەیی ئەو شارستانیەتە و ئەو خزمەتەی پێشكەشی كردووە. بەشێك لەو پێشكەوتنەی ئەمرۆمان بەهۆی هەوڵەكانی ئەوانەوە بوو. پێشكەوتنەكانی بواری تەكنەلۆژیاش تەنها دەبێ لەچاوی زانا موسڵمانەكانی بواری بیركاریەوە ببینین). سەرچاوە/ 1001 اختراع _______________ پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی
Posted on: Wed, 20 Nov 2013 16:31:42 +0000

Trending Topics



Recently Viewed Topics




© 2015